سبەینێ لە رانیەی دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی رانییە لە راگەیەندراوێكدا، هاوڵاتییانی سنورەكە ئاگاداردەكاتەوە، سەبەینێ دەستبەدابەشكردنی نەوت دەكەن و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت، پێویستیشە هاووڵاتیان سەردانی بریكارەكانی خۆیان بكەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە كارتی وەرگرتنی نەوت.
هۆشداریشیانداوە لەوەی بۆ وەرگرتنی نەوتەكە دەبێت  كارتی نەوتیان پێبێت و لە ئەگەری بەسەرچونی كارتەكەشدا،  سەردانی دارایی رانیە بكەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارتەكانیان بۆ كارا بكرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، پرۆسەی دابەشكردنەكە لە گەرەكی رۆژستیوە دەست پێدەكات و 40 تەنەكەر نەوت ئامادەیە بۆ دابەشكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group