نەوا-
نبراس ئەبو سەودە جێگری وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو وەرەقانەی بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانكراون گەیشتوەتە زیاتر لە23 ملیۆن ، هاوكات زیاتر لە ملیۆنێك وەرەقەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانكراوە.
باسی لەوەشكردوە، وەرەقەكان بە پێی ستانداردە توندەكانی ئەمنی چاپ دەكرێن، لەوانەش نیشانەی ئەمنیی شاراوە و ڕەنگی تایبەت كە تەنها بە ئامێر و تاقیكردنەوەی تایبەت دەتوانرێت دەستنیشان بكرێن، هەروەها تایبەتمەندییان هەیە كە ڕێگری لە كۆپیكردن دەكەن، هەروەها جۆرێكی كاغەزی دروستكراوی تایبەت بەكاردەهێنن كە نیشانەكانی هاوشێوەی ئەو نیشانانەی تێدایە كە لە دراو بەكاردەهێنرێت، دڵنیای دەدات لەوەی كە ساختەكردن یان دەستكاریكردنیان قورسە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی گواستنەوەی كاغەزی دەنگدان بەپێی پلانی دابەشكردن ئەنجامدەدرێت كە كۆمسیۆن بە هاوكاری لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەكان ئامادەیكردوە، بۆ دڵنیابون لە یەكپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، كاغەزەكانی دەنگدان لە كۆگای پارێزراودا دانراون كە پابەندن بە ستانداردە پەسەندكراوەكانی سەلامەتی".