نێردەی‌ ترەمپ بۆ بەغدا: دەمەوێت جارێكی دیكە عێراق مەزن بكەمەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مارك ساڤایا بازرگانی عێراقی-ئەمریكی دووپاتیكردەوە كە دەیەوێت جارێكی دیكە عێراق مەزن بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریكا هەوڵ نادات كارنامەیەك بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەڵكو پشتگیری لە حكومەتێكی سەربەخۆ دەكات كە توانای هەبێت بڕیارە  سەروەرییەكانی خۆی بدات.
هاوكات باسی لەوەشكرد، كە دەیەوێت "لەڕێی‌ دروستكردنی پەیوەندی‌ بەهێز لەگەڵ ئەمریكادا، ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق بەدەستبهێنێت، جەختیشی لەوە كردەوە، عێراق ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوپێش دەچێت، هیچ سنوورێك بۆ تواناكانی نییە.
ساڤایا راشیگەیاند كە سەردانەكەی داهاتووی بۆ بەغدا "پەیامێكی روون دەبێت بەوەی واشنتۆن پابەندە بە پاڵپشتیكردنی عێراقێكی بەهێز و یەكگرتوو، هەروەها لاپەڕەیەكی نوێی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات دەستیپێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group