مارك ساڤایا داوایكرد هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ژێر فەرمانی سەرۆك وەزیراندا كاربكەن

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس، جەختی لەسەر پێویستی چەكداماڵینی هەمو گروپەكان بە تایبەت "گروپەكانی سەر بە ئێران" كردەوە، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی شەرعی عێراقدا نین، هەروەها داوایكرد هێزە ئەمنییەكان لە ژێر فەرمانی سەرۆك وەزیراندا كاربكەن.
لای خۆشیەوە حكومەتی عێراق پێشوازی لە لێدوانەكانی نێردەی ترەمپ كرد و ڕایگەیاند، ئەو وتانە "دەرخەری تێگەیشتنێكی دروستە" سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ گەل و حكومەتی عێراق.
ئەو لێدوانەی نوێنەری ئەمریكا لە كاتێكدایە كە مشتومڕ لەسەر داهاتوی كوتلە چەكدارەكان لە عێراق پەرەدەستێنێت كە كاریگەرییەكی بەرچاویان لە بواری ئەمنی و سیاسیدا هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group