نەوا
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لە پەرەسەندنی شەڕی سودان و كوشتنی سەدان كەس.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوایكردوە كۆتایی بە هەڵكشانی سەربازی لە سودان بهێنرێت ئەمەش دوای كوژرانی زیاتر لە 460 كەس لە نەخۆشخانەیەكی منداڵبون لە شاری ئەلفاشر كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پشتیوانی خێرادایەو ئەو هێزە لە بەڵگەی ڤیدیۆییدا دەركەوتوە كە تاوانكاریی گەورەیان ئەنجامداوە.
گۆتێرێش لەوبارەیەوە وتوشیەتی، نیگەرانن لە پەرەسەندنە سەربازییەكانی ئەم دواییە لە شاری ئەلفاشر و داوا دەكەن دەستبەجێی كۆتایی بەشەڕو گەمارۆكانی سەر رۆژئاوای سودان بهێنرێت.