نەوا-
فەڵەستینییەكان لە غەزە تەرمی نەناسراو دەنێژن كە لەلایەن ئیسرائیلەوە رادەستكراوەتەوە.
ماڵپەڕە جیهانییەكان لەزاری سەرچاوەكەكانی سەر بە كەرتی غەزە بڵاویانكردۆتەوە، فەڵەستینییەكان لە غەزە دەیان تەرمیان ناشتوە كە ئیسرائیل لەبەرامبەر پاشماوەی دیلەكانی خۆیدا رادەستیكردونەتەوە، زۆرێك لەو تەرمانەش ناناسرێنەوەو نیشانەكانی ئەشكەنجەدان و بڕینی جەستەیان لەسەرە.
بڵاویشیانكردوەتەوە، دوای تێپەڕبونی زیاتر لە دوو هەفتە لە جێبەجێكردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، فەڵەستینییەكان هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی خۆراك و پێداویستییە سەرەتاییەكانیاندان، لەكاتێكدا ئیسرائیل بەردەوامە لە سنوداركردنی یارمەتییەكان و لەو روەوە سەرپێچی لە بڕیارێكی دادگای نێودەوڵەتی كردوە.