لە سلێمانی باندێكی هێنانی كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، توانیان باندێكی كۆچبەری نایاسایی دەستگیربكەن لەگەڵ(23) كەسی بیانی.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان 2 قاچاخچی هێنانی كۆچبەری نایاسایی دەستگیربكەن لە گەڵ  23 كەسی بیانی كەبەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی كوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (38)لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە، سەرجەم كۆچبەرە نایاساییەكانیش سنوورداش كرانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group