نەوا-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گەشتیاریان دانا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، پرۆژە گەشتیارییەكە بەبڕی یەك ملیارو 87 ملیۆن دینار لە بەرلوتی دەروازەی شاری كەلار دروستدەكرێت.
وتیشی: پرۆژەكە لە چەندین خزمەتگوزاری جیاوازو گەشتیاری پێكدێت وەك (شوێنی مانەوە، كافتریاو ریستۆرانت، چاكسازی ئۆتۆمبێل) ماوەی تەواو بونیشی دوو ساڵەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكەن.