لە عێراق زیاتر لە 37 هەزار كەس بە لێبووردنی گشتیی ئازادكراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە زیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردن كە بە پێی یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد كراون، گەیشتووەتە 37 هەزار و 253 كەس.
 ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەوانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، لەگەڵ ئەوانەی بە كەفالەت ئازاد كراون و ئەوانەشی بە غیاب سزادراون، گەیشتووەتە زیاتر لە 150 هەزار كەس."
ئەمە لە كاتێكدایە، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەم ساڵ، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016، دەنگی لەسەردرا و پەسەند كرا، لە یاساكەدا ئەوكەسانەش دەگرێتەوە كە بەهۆی گەندەڵییەوە سزادراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group