ئیسرائیل: حزبوڵڵای لوبنان خەریكی خۆبەهێزكردنەوەیە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل لەڕێگەی ئەمەریكاوە لوبنانی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان بەرامبەر حزبوڵڵا وەك پێویست نین و ئێستا گروپەكە دووبارە لە خۆڕێكخستنەوەدایە.
باسی لەوەشكردوە، كە تەلئەبیب بەپێی ئامادەكارییەكانی حزبوڵڵا، خۆی بۆ چەندین سیناریۆ لەگەڵ لوبنان ئامادەدەكات و ئەگەری ئەوەشی داناوە كە حزبوڵڵا هێرش بكاتە سەر پێگەكانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و ئیسرائیل، هەربۆیە ئاساییشی سنورەكانی تۆكمە كردوە
ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوەشداوە، حزبوڵڵای لوبنانی سەركەوتوو بووە لە چاككردنەوەی ئەو موشەكهەڵگرانەی زیانیان پێگەیشتوە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەدان موشەكی بۆ ناو لوبنان گواستوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group