ژاپۆن هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبونی تسونامی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای ئەوەی بومەلەرزەیەك ژاپۆنی گرتەوە وڵاتەكە هۆشداری دەداتە پارێزگایەك لە ئەگەری رودانی تسونامی.
ماڵپەڕی هیندوستان تایمز بڵاویكردۆتەوە، وڵاتی ژاپۆن هۆشداری داوەتە دانیشتوانی پارێزگای ئیواتە لە ئەگەری رودانی تسونامی، ئەوەش دوای ئەوەی بومەلەرزەیەك لە دەریاوە بە گوڕی 6.8 پلە ناوچەیەكی باكوری زەریای هێمنی گرتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، بومەلەرزەكە لە دەوروبەری كاتەكانی ئێوارەدا لە ئاوەكانی كەناری ئیواتێ رویداوە، ئەمەش وایكردوە هۆشداری بدرێت لە ئەگەری رودانی تسونامی تا بەرزی یەك مەتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group