مەسرور بارزانی و ئەلحەسان: خوازیارن ئەنجامی هەڵبژاردن چارەسەری كێشەكان بكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق و سەرۆكی نێردەی (یونامی) دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەكەو ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ كردوە . 
راشیگەیاندوە، هاوڕابون لەسەر پێویستی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و دیموكراتیانەی دور لە پێشێلكاریی، هەروەها خوازیاریشبون ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو باشتربونی دۆخی خزمەتگوزارییەكان و ژیانی گشت هاووڵاتیانی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group