ئومێد خۆشناو: كارمەندانی كەرتی تایبەت دەتوانن مۆڵەت وەرگرن بۆ بەشداریكردن لە دەنگدان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا گشت كۆمپانیا و خاوەنكارانی كەرتی تایبەت ماوەی 2 كاتژمێر مۆڵەت بدەن بە كارمەند و كرێكارانیان بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراقدا.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم خاوەنكار و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، كە سبەینێ لە ماوەی دیاریكراوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتییدا مۆڵەتێكی دوو كاتژمێری بدەنە كارمەندەكانیان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش رونكراوەتەوە، مافی هەموو هاوڵاتییەكە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگبدات، هەربۆیە بڕیاریانداوە گشت كۆمپانیا و خاوەنكارانی كەرتی تایبەت بۆ ماوەی ( 2 كاتژمێر ) مۆڵەت بدەن بە كارمەند و كرێكارانیان بۆ ئەوەی لەو مافەی خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداری بكەن لەو پڕۆسە دیموكراتییە و دەنگی خۆیان بدەن.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، كارمەندان و كرێكارانی كۆمپانیاكانیش ئاگادار دەكەنەوە، هەر خاوەن كار و كۆمپانیاییەكی كەرتی تایبەت ڕێگری كرد، یاخود ڕێگەی پێنەدان بچن بۆ دەنگدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن، (عەقید نیهاد)07504469129.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group