هادی عامری: هیوادارین گەلی عێراق بەشێوەیەكی جدی و فراوان بەشداری هەڵبژاردن بكەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر لەدوای بەشداریكردنی لە دەنگدان لە بەغدای پایتەخت لە لێدوانێكدا رایگەیاند، عێراق ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن سەركەوتنی بەدەستهێناوە و متمانەی زۆریان بە كۆمسیۆن هەیە، هیوامان ئەوەیە گەلی عێراق بەشێوەیەكی جدی و فراوان بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.
سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت، هادی عامری باسی لەوەكرد، هیوادارین بە زوترینكات حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.
سەبارەت بە بڕیاری رەوتی سەدر بۆ بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن رونیكردەوە، ئێمە ڕێز لە بڕیاری ڕەوتی سەدری دەگرین بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن.