لەدوای سەری ساڵەوە دابەشكردنی موچە بەشێوەی كاش نامێنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە پرۆسەی بەبانكیكردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان و وارسەكانیان دەكاتەوە ئەوانەی تائێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەكردۆتەوە، لە كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولدا موچەكانیان رادەگیرێت تا ئەو كاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕدەكەنەوە.
راشیگەیاندوە، ئەو خانەنشینانەی كە كارتی بانكەكانیان تەواو بوەو تائێستا كارتەكانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، چونكە موچەی مانگی 10 یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەكرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی ئاماژەشیكردوە، تائێستا نزیكەی 90%ی فەرمانبەران لەپرۆژەی هەژماری من خۆیان تۆماركردوە، ئەوانەشی كەماون تاكۆتایی ئەمساڵ خۆی تۆمار نەكردبێت لە بەغداوە موچەكەی رادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناكرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group