وەبەرهێنانی دهۆك: هیچ كێشەیەكی وەبەرهێنان لە سنورەكەیان نەماوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ سدیق بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە، نزیكەی 43 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەبواری نیشتەجێبون لە سنوری پارێزگای دهۆك هەن، پێشتر بەهۆكاری جیاواز بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبون كێشەیان هەبو، بەهۆی ئەو كێشانەوە كاركردن لە هەندێكیاندا راگیرابو، بەڵام ئێستا هیچ پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لە سنوری دهۆك نەماوە كێشەی هەبێت، دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموی چارەسەركردوە. 
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆك ئاماژەشیكردوە، دواین پڕۆژە كە كێشەی هەبو چارەسەر كراوەو لە ئایندەیەكی نزیكدا كارەكانی تەواو دەكرێت، بۆیە مافی ئەو هاوڵاتیانەی یەكەكانی وەبەرهێنانیان كڕیوە پارێزراوە، مافی هیچ هاووڵاتییەك نافەوتێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group