نەوا-
ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، فێستیڤاڵی بازاڕ لەقەزای كەلار كراوەتەوەو دوای كردنەوەشی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كاسبكارانی بەسەركردۆتەوەو دەستخۆشی لە ئامادەكارانی فستیڤاڵەكە كردوە، هیوای ئەوەی خواستوە ببێتە جوڵەیەكی باشی بازاڕ بۆ خەڵكی گەرمیان و كاسبكاران.
ئەوەش باسكراوە، قائیمقامیەتی قەزای كەلارو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان رێكارە پێویستەكانیان گرتوەتەبەر لەڕوی ئەمنی و ئاسانكاری بۆ گەشتیاران.
فێستیڤاڵی بازاڕ لەقەزای كەلار بە بەشداری 200 خاوەنكارو كاسبكاری گەرمیان و دەرەوەی گەرمیان لە رێكەوتی 20 بۆ 24-11 بەردەوام دەبێت و كاسبكاران و شوێنكاران پێشوازی لەهاوڵاتیان دەكەن.