یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی مۆبیلیات و فەرش لەسلێمانی كرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردەوە، بە ئامادەبونی نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگارو علی ئابادی نوێنەری بازرگانی كونسوڵیەتی ئێران لەسلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی مۆبیلیات و فەرش  كراوەتەوە.
راشیگەیاندوە، ئەم پێشانگایە بۆ یەكمینجارە لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە كە تیایدا زیاتر لە 20 كۆمپانیای بەرهەمهێنانی مۆبیلیات و كارگەی دروستكردنی فەرش تیایدا بەشدارن بۆ نمایشكردنی نوێترین بەرهەمەكانیان، پێشانگاكەش تا رۆژی 13/12 بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group