نەوا-
پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی كە دەمپارتی بۆ سەرخستنی ئاشتی لە توركیا رێكیخستبو خوێنرایەوە.
لەبەشێكی پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێم رایگەیاندوە، دیدگایان لەهەرێمی كوردستان بۆ ئاشتی دیدگایەكی نەگۆڕو ستراتیژییە، بڕوایانوایە كە ئاشتی تەنها بێدەنگبونی چەك نیە، بەڵكو پرۆسەیەكە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبوڵكردنی یەكتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەكاندا.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، توركیا وڵاتێكی گرنگ و دراوسێیەكی ستراتیژیانە، هەمو پشتگیرییەك بۆ سەرخستنی ئاشتی دوپاتدەكەنەوە، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەكەدا، دەستخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاو عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەوڵەت باخچەلی و هەمو ئەوانە دەكەن كە پەرۆشی ئاشتین و كار دەكەن بۆ ئەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان سەركەون.