سێ بازرگانی مادەی‌ هۆشبەر لە كەلار دەستگیركران

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەڕۆژی 2025/12/1 لەشاری كەلار، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هاوكات توانرا دەستبگرن بەسەر بڕی ( 4 )كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەك كیلۆ و سێ سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و 3000 دەنك حەبی هۆشبەر.
ئاشكراشكراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group