وەزیری پەروەردەی هەرێم كاتی پشووی خوێندكارانی ڕاگەیاند
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و پەروەردەی قەزاكان كارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن و هاتنەپێشەوەی تاقیكردنەوەكانیش كارێكی ئاساییە و ساڵی پێراریش وابووە.
باسی لەوەشكرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 4 ڕۆژ خوێندن پێشخراوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت خانەوادەكات دوودڵ نەبن، چونكە ساڵی پار ئەو ئەزموونەیان كرد، بەڵام گلەییان لێكرا، چونكە ڕاستەوخۆ دوای سەری ساڵ تاقیكردنەوە بوو.
رونیشیكردەوە، بۆتە عورفێك زیاتر لە 25ی 12ەوە دەبێتە پشوو بۆ ناوەندەكانی خوێندن، بەڵام ئەگەر خوێندكاران هەر بە خوێندنەوە خەریك بن خانەوادەكانیان سوود لە پشووەكە نابینن.
جەختیشی كردەوە، ئەوە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە و لەناو ناوەندەكانی خوێندن دەكرێت و دواتر ماوەی وەرزی دووەم درێژترە و دەتوانن پڕۆگرامەكان تەواو بكەن.