كەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و رێژەی دابارین زیاتر دەبێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی 12، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكاندا لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەلات و سنووری باڵەكایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت.
كەشناسی باسی لەوەشكرد، سبەی سێشەممە 9ی 12، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەكاتەكانی بەیانی زوو لە ناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات كاریگەری زیاتردەبێت بەشێوەی تاوە باران، پاشان بۆ كاتەكانی نیوەرۆ كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەكایەتی و پارێزگای هەولێر.
ئاشكراشیكرد، ئەگەری بروسكە هەیە لەناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای كەركوك، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەكان هەیە، پاشان لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ كاتەكانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە تەنها لەناوچەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێت بۆ رۆژ چوارشەممە بەر دەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی