نەوا-
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە بۆ ماوەیەكی كاتی راگەیاند.
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە ، راگرتنی گەشتەكان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینان و تیمەكانی فڕۆكەوانی و راگرتنی گەشتەكان بەردەوام دەبێت تا رەوشی كەشوهەوا باشتر دەبێت و بینین دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی سەلامەت بەپێی ستانداردەكانی فڕۆكەوانی مەدەنی.
ئاماژە بەوەشدراوە، تیمەكانی گەشتیاری ئاسمانی و كەشناسی بەردەوام چاودێری رەوشەكە دەكەن، هەركاتێك بارودۆخی كەشوهەوا باشتر بوو گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە، لەگەڵ گرنگیدانە بەو گەشتانەی بەهۆی راگرتنیانەوە دواخراون.
داواش لەو هاووڵاییانە دەكەن، كە ئەمڕۆ گەشتیان هەیە پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەكانیانەوە بكەن بۆ زانینی نوێترین زانیاری لەسەر خشتەی گەشتەكان و سەردانی فڕۆكەخانە نەكەن تا دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانی رادەگەیەندرێت.