تۆم باراك نیگەرانییەكانی ترەمپ دەگەیەنێتە ئیسرائیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرەو نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا، بەمەبەستی تاوتوێكردنی قۆناغی دوەمی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە، سەردانی ئیسرائیل دەكات.
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، سەردانی تۆم باراك بۆ ئیسرائیل بە ئامانجی زانینی تەلئەبیبە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دوەمی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە.
ئاماژە بەوەشدراوە: سەردانەكەی باراك هەستیارە، چونكە رەنگدانەوەی نیگەرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە لەوەی هیچ بەرەوپێشچونێك لەقۆناغی داهاتوی پلانەكەی بۆ كەرتی غەزە بەدی نەهاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group