وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ هاوكاری دارایی هاوپەیمانان دابەشدەكرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەكان دەستكراوە بە ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان، رۆژی سێشەممەش 16/12 دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، لەم مانگەدا، زیاتر 97%ی ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستمی بانكیەوە هاوكارییەكان وەردەگرن.
داواش لە پێشمەرگەو هاوڵاتیان كراوە كە ماڵپەڕو هەژمارە فەرمییەكانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بكەنە تاكە سەرچاوەی پشتڕاستكراوی وەرگرتنی زانیارییەكانیان و لە زانیاری پەیجە فەیك و ساختەكان دوربكەونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group