كەشناسی هەرێم دەستپێكردنەوەی شەپۆلێكی نوێی بەفربارینی ڕاگەیاند
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە29-12، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەكاتەكانی بەیانی شەپۆڵێكی تری بەفر باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێك لەكاتەكانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنووریەكانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات پاشان بۆ كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگانی (دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە ) و دەورو بەری سەنتەری پارێزگاكانی ( هەولێر و كەركووكیش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەكانی هەرێم, پاشان بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نەبێ دابارینی كرێوە بەردەوامی دەبێت.
سەبارەت بە بری دابارین كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكردوە، بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەكان پێشبینی (15-)30 سانتیمەتر و بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەكان (5-15 ) سانتیمەتر دەكرێت.
لە بارەی پلەكانی گەرماوە كەشناسی دەڵێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە بە پێنج بۆ هەشت پلە، بە جۆرێك لەزۆربەی ناوچەكان لە سفری سلییزی نزیك دەبنەوە و ناوچە شاخاوییەكان لەژێر سفر دەبن.
هەورەها،بەپێی ڕاپۆرتەكە، سبەینێ سێشەممە30-12، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات پاشان بۆ كاتەكانی نیوەرۆ كەش سەقامگیر دەبێتەوە.
دەشڵێت: پلەكانی گەرما بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە و نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە نزمەكان نەبێ كەمێك بەرز دەبنەوە بە یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆك: 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
كەركوك: 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 2 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان: 7 پلەی سیلیزی