وەزارەتی دارایی: موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكی وەزارتی دارایی و ئابوری هەرێمدا هاتوە، رۆژی چوار شەممە 31ی كانونی یەكەمی 2025 موچەی مانگی تشرینی یەكەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
ئاماژەشكراوە، لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی تشرینی یەكەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لەدوای 1-7-2024 ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group