لێخۆشبوون بۆ كرێی خوێندنی خوێندكارانی چەمچەماڵ دەركرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوون بۆ كرێی خوێندنی خوێندكارانی چەمچەماڵ دەركراوە.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندكارانی پارالێڵی سنوری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانكۆكان بۆ هەریەك لە ( دبلۆم و بەكالۆریۆس و ماستەر و دبلۆمی باڵا و دكتۆرا) .
ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە خوێندكار پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەك( موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نوسراو بۆ پەیمانگا و زانكۆكەی بكرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group