لەسنوری سلێمانی رێگا سەرەكییەكان لە بەفر پاكدەكرێنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی هەمو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لە قەزای قەرەداغ ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ بەشێك لە هاوڵاتیان و شۆفێران دروستبوەو دوای ئاگاداركردنەوەی شارەوانی سنورەكە دەستبەجێ تیمێك هەستا بە رشتنی خوێ بەسەر شەقامەكەدا  تاوەكو رێگاكە بكرێتەوەو ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت.
پێشتریش راگەیەنرابو، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكی شارەوانی بازیان و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی ئەڵڵایی رێگای سەرەكی سلێمانی- كەركوك لەڕێگەی ئامێرەكانی شۆڤڵ و گرێدەرەوە پاككرایەوە بۆ ئەوەی رێگای تێپەڕبون بۆ شۆفێران بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group