بەهۆی تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی خلیسكێنەی سەر بەفر لە سویسرا بەدەیان كەس بونە قوربانی و دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەو وڵاتەش ئاشكرایانكردوە، تەقینەوەكە بەهۆی ئاگركەوتنەوە بوە نەك كردەوەیەكی تیرۆریستی.
دەسەڵاتدارانی ئەمنی سویسرا زانیاری لەباری قوربانییەكانی ئەو روداوەش خستوەتەڕو رایگەیاندوە، ژمارەیەك گەشتیار بەهۆی روداوەكەوە گیانیانلەدەستداوەو نزیكەی 100 كەسیش بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەوە برینداربون كە لەناویاندا هەندێكیان باری تەندروستیان ناجێگیرە، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو دۆخەش 10 هیلیكۆپتەرو 40 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیان رەوانەی شوێنی روداوەكە كردوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەشی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، روداوەكە لەیانەیەك لە ناوەندی خلیسكێنەی سەر بەفر لەباشوری ئەو وڵاتە رویداوە كە ئاهەنگی سەری ساڵی تێدا كراوە.