ساڵح موسلیم: توركەكان دژی ڕێكەوتنی 10ی ئازارن چونكە خۆیانی تێدانین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكیەتی دیموكرات ڕایگەیاند، ئەمریكا هەوڵ دەدات بە هەمو ڕێگاو ڕێگاوبانێك پەیەدە هاوشێوەی ئێستا بمێنێتەوە و ئێمەش ئەوەمان دەوێت
ساڵح موسلیم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی العربیە لەبارەی ڕێكەوتنی نێوان رۆژاڤای كوردستان و حكومەتی دیمەشق ڕایگەیاند، "توركیا دژی رێككەوتنی 10ی ئازاری 2025 كە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی واژۆكراوە، لەبەرئەوەی ئەوان بەشدارنەبون و بەشێك نەبون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمریكا كرا".
ئاماژەی بەوەشكردوە، توركەكان لەسەرەتاوە لەگەڵ ڕێكەوتنی 10ی ئازار نەبون و تائێستاش بەشێوازی جۆراوجۆر بەربەستی بۆ دروست دەكەن لەڕێی دروستكردنی فشار بۆ سەر حكومەتی سوریا.
پەیوەست بە رۆڵی ئەمریكا، ساڵح موسلیم دەڵێت،  ئەمریكا هەوڵدەدات پەیەدە هاوشێوەی ئێستا بمێنێتەوە و ئێمەش ئەوەمان دەوێت، بۆ پاراستنی ناوچەكانمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group