چەند تەقینەوەیەك پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند
13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
زنجیرەیەك تەقینەوەی بەهێز شاری كاراكاسی پایتەختی ڤەنزوێلایان هەژاند و بەهۆیەوە كارەبای بەشێكی شارەكە بڕا، هاوكات دەنگی فڕۆكە بە نزمی لە ئاسمانی شارەكەدا دەبیسترێت.
لای خۆشیەوە، ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس" رایگەیاندوە، لانی كەم حەوت تەقینەوە لە شارەكەدا رویانداوە.
هەروەها، تیمێكی كەناڵی (سی ئێن ئێن)ش ئاماژەیان بەوە كردووە، یەكەم تەقینەوە نزیكەی سەعات 1:50ی شەو بە كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆماركراوە.
چەند شایەتحاڵێكیش بە ئاژانسەكانی (رۆیتەرز) و (فرانس پرێس)یان راگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەكان زۆر بەهێز بوون و بەشێك لە پەنجەرەی باڵەخانەكان لەریونەتەوە، بەهۆی روداوەكەوە كارەبا لە ناوچەكانی باشوری شارەكە بڕاوە، كە دەكەوێتە نزیك بنكەیەكی سەربازیی گەورە.