لەپارێزگای هەڵەبجە رێپێوان بۆ پشتیوانی لە كوردانی رۆژئاوا ئەنجامدرا

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، لەپارێزگاكەیان و لە پایتەختی ئاشتیی، بەئامادەبونی نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجەو بەشداربونی فراوانی سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان، رێپێوانێكی جەماوەریی بۆ پشتیوانی لەگەلی كوردو ئەو دەستدرێژییەی كراوەتە سەر هەردو گەڕەكی كوردنشینی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لەشاری حەلەب لەڕۆژئاوای كوردستان سازكرا.
راشیگەیاندوە، بەشداربوانی رێپێوانەكە بە دروشمی (بەرخودان ژیانەو رۆژئاوا شكۆمانە) پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانی پایتەختی شەهیدانیان گەیاندە جیهان و داوایانكرد كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێتە دەنگ بۆ راگرتنی ئەو زوڵم و پاكتاوە نەژادییەی كە روبەڕوی كوردانی رۆژئاوا دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group