كێشەی بارهەڵگرەكانی بازگەی باوە مەحمود چارەسەركرا

17 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا هەریەك لە غالب محمدو رێبوار كەریم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویانكردوەتەوە، دوای ئەوەی سەردانی سامی سودانی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دەروازەكانیانكردوە بەمەبەستی رێگەپێدان بەو بارهەڵگرانەی لەمەرزەكانی پەروێزخان و باشماخەوە دێن بۆ بازگەی باوە مەحمود، رەزامەندیان بۆ وەرگرتون.
ئاماژەشیان كردوە،  پێشتر رێگە نەدەدرا بەو بارهەڵگرانە كە ژمارەیان سێ هەزارە تێپەڕن بەناوچەكانی تری عیراقدا، بەڵام ئێستا  لەرێگەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە داواكەیان رەزامەندی لەسەر دراوەو كارەكانیان بەپێی یاسا بۆ رێكدەخرێت، دوای دوو  هەفتەی تر فەرمانەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group