ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانە دەسەپێنێت كە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان پەیوەندی بە ستیڤ ویتكاف نێردەی سەرۆكی ئەمریكاوە كردووە و لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەی پەیامێكی ئاراستەكردەوە و ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ پلانی ترەمپ بۆ چڕكردنەوەی گوشارەكان لەسەر تاران.
لای خۆشیەوە پێگەی وەك ئاكسیوس بڵاویكردووەتەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە سەرەتای ئەم هەفتەیە بووە و هەردوولا رێككەوتوون كە لە هەفتەكانی داهاتووەوە دەست بە دانوستان بكەنەوە.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندوە، پێناسی گومرگی بە رێژەی ٪25 بەسەر ئەو هەموو وڵاتانەدا دەسەپێنێت كە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر وڵاتێك بەردەوام بێت لە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەبێت پێناسی گومرگی بەرێژەی 25% بدات بە هەر مامەڵەیەك كە لەگەڵ ئەمریكا دەیكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group