نزیكەی 100 تۆمەتباری یاریكردن بە نرخی دراو دەستگیر كران

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەزگا ئەمنییەكانیان توانیویانە 91 تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە یاریان بە نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا كردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی 147 تۆمەتباری دیكە دەستگیر بكات كە یاریان بە نرخی كەلوپەلی خۆراكی كردوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق باسیلەوەشكرد، وەزارەتەكەیان گرێبەستی دانانی 100 كامێرای چاودێری لەگەڵ كۆمپانیاكان كردوە بۆئەوەی لەسەر رێگا سەرەكییەكان جێگیر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group