ئەڵمانیا هەوڵدەدات داهاتوی پلاستیك بگۆڕێت

17 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان رایدەگەیەنن، توێژەران لە ئەڵمانیا كاردەكەن بۆ گۆڕینی پاشماوەی ئۆرگانیك وەكو پەڕۆ، موس و پاشماوەی باخچە، بۆ دروستكردنی پلاستیكێكی تەواو زیندەیی، ئامانجی پڕۆژەكەش بەرهەمهێنانی پلاستیكێكی ژینگەدۆستە كە دەتوانرێت لە پیشەسازی پزیشكی و پاكەت و ئۆتۆمبێلدا بەكاربهێنرێت.
باس لەوەشكراوە، تیمی توێژینەوەكە كە لە توێژەرانی گەنج لە زانكۆی ئۆلدنبێرگ پێكهاتون، ئەوان سەرقاڵی پەرەپێدانی تەكنەلۆژیایەكی كاریگەرن بۆ بەرهەمهێنانی جۆرە داهێنەرەكانی پلاستیك كە بە تەواوی لە پاشماوەی ئۆرگانیك دروستدەكرێت و سودە سەرەكییەكەشی ئەوەیە كە بە ئاسانی لەناودەچێت.
توێژەران هیوادارن ئەم پڕۆژەیە بتوانێت شوێنگرەوەیەك بێت بۆ پلاستیكە باوەكەی كە تاوەكو ئێستا هەیەو بشتوانێت سودی ژینگەیی هەبێت هەروەها ببێتە بەرەوپێشبردنێكی ئابوری.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group