دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە رابردوودا كێشەیەكی تەكنیكی لەنێوان وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەبوو، ئەمەش هۆكاری راگیرانی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان بوو.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر ئەمڕۆ لە بەغدادەوە پەیوەندیان پێوەكرا كە دەستبكەین بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشتەم بە گۆڕانكاریی مانگی 12، بۆیە دەتوانین بڵێین گرفتەكە چارەسەركراوە و بە زووترین كات دەستدەكەین بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشت.
ئەوەشی خستەڕوو، هاتنی بەشەخۆراكی مانگی هەشت سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەواندەوە كە دەوترا، بەشەخۆراكی هاوڵاتییان دەبڕدرێت، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین كە پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت.
سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشت، كامەران فەتاح ئاشكرایكرد، دوو بۆ سێ رۆژمان پێویستە تا پارە و شمەكەكان دەگات، بۆیە دابشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشت دەكەوێتە ناوەڕاست یان كۆتایی هەفتەی داهاتوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group