لە سلێمانی بەفرو بارانبارین زیانی بە 127 ستونی كارەبا گەیاندوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی كە هەفتەی رابردو هەرێمی كوردستانی گرتەوە 127 ستونی كارەبا زیانیان بەركەوتوەو لە هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆر بەر ئەو تۆڕانە كەوتون كە هەندێك ستونی كارەبا شكاون و هەندێكیشیان بەهۆی لافاوی باران زیان بە بنكەكانیان گەیشتوەو خواربون و پێویستی بە چاكسازیی كردن هەیە.
بەپێی بەدواداچونەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لە ناوچەی شارباژێڕ 60 ستون كارەبا زیانیان بەركەوتوەو هەندێكیان شكاون و هەندێكیان خواربون یان بنكۆڵ بون و پێویستییان بە چاكسازیكردن هەیە.
راشیگەیاندوە، سەرەڕای سەختی ناوچەكەو بەفری زۆر، بەڵام تیمەكانی فەرمانگەی كارەبای چوارتا، لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەڕاندنەوەی كارەبا بۆ گوندەكانی سنوری ناحیەی باسنێ و رەشەكانێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group