نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەكەن و هەر كاتێك پێكهێنرا، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی بودجە گفتوگۆی لەگەڵ دەكات، هەروەها جارێكی دیكە پرسی موچە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ ناكەن بەڵكو باسی بودجە دەكەن.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، بەپێی ژمارەی دانیشتوان پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عیراق، 14%ـە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوەی دراوە زۆر كەمتر بوە لەمافی یاسایی و دەستوریی خۆی.
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانیشەوە پێشەوا هەورامانی وتی: لە سێ ساڵی رابردودا حەوت موچەی فەرمانبەرانی كوردستان خوراوەو دەستبەرداریان نابن.