سەرۆكی سەندیكای كرێكاران: بڕیاری زیادكردنی موچەی ژینگەپارێزان هەنگاوێكی زۆر باشە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەنگاو عەبدوڵڵا خان سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاندوە، بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ زیادكردنی موچەی ژینگەپارێزان لە 385 هەزار دینارەوە بۆ 450 هەزار دینار هەنگاوێكی زۆر باشە، بەمەش موچەی ئەم چینە هاوشێوەی كرێكارانی دیكەی كەرتی تایبەتی لێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێشتر كەمترین موچەی كرێكارانی ناكارامە 285 هەزار دینار بو دواتر بە چەند قۆناغێك بەرزكرایەوە تا ساڵی رابردو كرا بە 450 هەزار دینار، ئێستاش بڕیاردراوە ئەم زیادكردنە كرێكارانی ژینگەپارێزیش بگرێتەوە كە ئەمە بڕیارێكی پڕ بایەخەو لە بەرژەوەندیی ئەواندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group