نەوا-
لە لێدوانێكدا سەڵاحەدین بابەكر وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەبەرانبەر نزیكبونەوەی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: هەمو نزیكبونەوەیەكی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە باش دەزانن، نزیكبونەوەی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ باشەو بڕیاری خۆیانەو رێز لەبڕیارەكەیان دەگرن و ئومێد دەكەن ببێتە مایەی كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت .
وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان وتوشیەتی: ئەوان وەك یەكگرتوی ئیسلامی هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بونیانداوەو ئەو بڕیارەیان هەتا ئێستاش بەردەوامە.