ئیمانوێل ماكرۆن: دەبێت دەستبەجێ هێرشی دەسەڵاتدارانی سوریا رابگیرێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس رایگەیاند، سوریایەكی یەكگرتوو و سەقامگیر تەنها بە تێكەڵكردنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) لە پێكهاتەكەیدا بەدەستدێت، نەك بە هەڵگیرساندنی شـ.ـەڕ لەگەڵ ئەو كەسانەی لەگەڵ ئێمە شـ.ـەڕی دا،عـ.ـشیان كردووە.
باسی لەوەشكردوە، پێویستە دەستبەجێ هێـ.ـرشی دەسەڵاتدارای سوریا بوەستێت، هەروەها دەڵێت، فەرەنسا و ئەورووپا چیتر ناتوانن پاڵپشتیی بەردەوامیدان بەم رێبازە بكەن.
لەبارەی مەرسوومە سەرۆكایەتییەكەی سەرۆكی سوریا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژەی بەوەداوە، دەكرێت رێككەوتنێكی هەمەلایەنە بكرێت، ئەو مەرسوومە سەرۆكایەتییەكی سەبارەت بە مافەكانی كورد دوێنێ پەسەندكرا، هەنگاوێكە بەرەو ئاراستەیەكی درووست.
سەرۆكی فەرەنسا لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ پشتیوانیی لەم پرۆسەی دانوستانە لە سوریایەكی یەكگرتوو و پارێزراو.