گەنجینەی ئەمریكا: سەركردەكانی ئێران بەنهێنی سامانەكانیان دەبەنە دەرەوەی وڵات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكوت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، لە دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەكان، سەركردەكانی ئێران سامانەكانیان دەبەنە دەرەوەی وڵات بەتایبەت لەماوەی 48 كاتژمێری رابردودا یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلار براوەتە دەرەوە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، لە دوای زیادبونی پرسی گەمارۆكان سەركردەكانی ئێران سەروەت و سامانەكانیان بەنهێنی دەبەنە دەرەوەی وڵات، لەماوەی مانگی رابردوشدا داخستنی بانكەكان و بەرزبونەوەی بەرچاوی هەڵئاوسان و كەمبونەوەی پارەی بیانی لە ئابوریی ئێراندا هۆكاری سەرەكی ئەو دۆخەن كە ئێستا سەریانهەڵداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group