راسموسن: لكاندنی گرینلاند بەخاكی ئەمریكاوە دژی بەرژەوەندییەكانی دانیماركە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لارس لۆكە راسموسن وەزیری دەرەوەی دانیمارك رایگەیاند، شكستیانهێناوە لەگۆڕێنی هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دورگەی گرینلاند.
راسموسن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەو بیرۆكانەی رێز لە یەكڕیزی خاكی دانیمارك و مافی چارەی خۆنوسینی خەڵكی گرینلاند ناگرن بێگومان بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێن، هەربۆیە شكستیانهێناوە لەگۆڕێنی هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دورگەی گرینلاند.
وەزیری دەرەوەی دانیمارك راشیگەیاند، بۆ بەرپرسانی ئەمریكایان رونكردوەتەوە كە ئارەزوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەمریكا بۆ لكاندنی گرینلاند بەخاكی ئەمریكاوە دژبە بە بەرژەوەندییەكانی دانیماركە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group