سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆبوەوەو گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە قۆناغی داهاتودا باسیشیان لە لابردنی  ئەو بەربەستانە كردوە كە روبەڕویان بۆتەوە لە بەجێگەیاندنی كارەكانیان.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكە ژمارەیەك لەسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان باسیان لەو كێشانە كردوە كە روبەڕویان بۆتەوە بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە تەرخانكردنی پارەوە هەیە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن وەزارەتەكانەوە پێیان دەدرێت.
لایخۆشیەوە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەگرنگی هەمانگی نێوان ئەنجومەنی پارێزگاكان و لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی هەمواری یاسای پارێزگاكان و چارەسەركردنی ئەو بەربەستانەی حكومەتە خۆجێكان بەدەستیانەوە دەناڵێنن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group