نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویكردوەتەوە، دەبێت عیراق هێزێكی هاوسەنگ و چالاك بێت لە ناوچەكەدا، هیوادارە حكومەتی داهاتو رێگایەكی نیشتمانی سەربەخۆ بگرێتەبەر كە لەگەڵ هیچ میحوەرێكی دیاریكراودا نەبێت.
نوری مالكی ئاماژەی بەوەشكردوە، دەبێت حكومەتی داهاتو كار لەسەر بونیاتنانی هاوبەشی نێودەوڵەتی بكات و لەسەر بنەمای رێككەوتنەكان ئاسایش و گەشەسەندنی عیراق بەرزبكاتەوە لەهەمانكاتیشدا رێز لە سەروەری وڵاتەكە بگرێت.