عیراق تەنها داعشە عیراقییەكان لەسوریاوە دەگوازێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە پرسێكی ستراتیژییەو راستەوخۆ بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە گرێدراوە بەتایبەت زۆربەی ئەو زیندانیانە سەركردەی مەترسیدارن، حكومەتی عێراق لەگەڵ لایەنی سوریا گەیشتوەتە رێككەوتن بۆ وەرگرتنەوەی تەنها ئەو چەكدارانەی كە ڕەگەزنامەی عیراقیان هەیە.
فوئاد حسێن راشیگەیاندوە: عیراق تێبینی هەیەو داوا لە یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاش كراوە كە بەرپرسیارێتی گواستنەوەو تێچوی دارایی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆ بگرن، چونكە تەنها لە زیندانێكی حەسەكەی سوریا زیاتر لە 7 هەزار چەكداری داعشی عیراقی هەن و چارەنوسیان بەندە بە جێگیربونی دۆخی ئەمنیی ناوچەكەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group