حەج و عومرەی هەرێم: پێدانی ڤیزا بە حاجیان دەستپێدەكات
10 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا مامەڵەی هەموو حاجیانی ئەمساڵ لە هەرێم تەواوكراون تەنانەت ماوەی چەندین رۆژە شاندێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە بەغدان بۆ ئەوەی بەر لە كاتی خۆیدا مامەڵەی حاجیان تەواو بكرێن.
باسی لەوەشكردووە: ئەمساڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە چەندین رێككار و ڕێنمایی تازە جێ بەجێ دەكات بە مەبەستی پێشوازیكردن لە حاجیان و بۆ ئەم مەبەستەیش بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هاوتەریب لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی لە ریزی پێشەوەی ئامادەكارییەكانن و لە ئێستادا زیاتر لە %90 ئامادەكارییەكان بە كۆتا هاتوون.
بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت، لە پلان و بەرنامەماندایە كە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتی حاجیانی كوردستان بكەن لە هەموو ڕوویەكەوە لەم بارەیەوە چەندین ئامادەكاری كراوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا و لە وەرزی حەجدا دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە.