ترەمپ: ئێران چەندینجار پەیوەندییان پێوە كردوین تا رێككەوتن بكەین

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكردوە، حكومەتی ئێران بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن چەندین جار پەیوەندییان پێوە كردون و دەیانەوێت بگەنە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن.
ترەمپ باسی لەوەشكردوە، لە نزیك ئێران هێزێكی دەریایی ئەمریكا هەیە گەورەترە لەوەی رەوانەی ڤێنزوێلایان كردوە، لە هەمانكاتدا هێشتا دیپلۆماسی وەك بژاردەیەك لەبەردەستیاندا ماوەتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی، پێش هێرشەكانی ئیسرائیل لەساڵی رابردودا توانای موشەكی ئێران ئاماژە بوە بۆ ئەگەری هێرشێكی غافڵگیرو وێرانكەر بۆ سەر ئیسرائیل، بۆیە پێدانی گڵۆپی سەوز بە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی یەكەم هێرش رێگریی لە سیناریۆكانی ئێران كردوە،  تەنها لە یەكەم رۆژی جەنگەكە سەركردەكانیان و زۆربەی موشەكەكانیان لەدەستدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group